ئیتاڵیا

یوڤی سێ لە ئەستێرەکانی بۆ یاریی داهاتوو دوور دەخاتەوە!

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس وەک جێبەجێ کردنی سزایەک، سێ لە یاریزانەکانی بۆ یاریی داهاتووی دوور دەخاتەوە.

سەچاوەکان لە ئیتاڵیاوە باس لەوە دەکەن کە ویستۆن ماکینی ئەمریکی و یاریزانی خانمە پیرەکە، لە ماڵەکەی خۆیدا شەوە ئاهەنگێکی ڕێک خستووە و بووەتە هۆی شکاندنی پروتۆکۆڵە تەندروستییەکانی خۆپارێزی.

هاوکات لەو بۆنەیەدا، کاتێک پۆلیس چۆتە سەریان، زانراوە کە دوو یاریزانیتری یوڤی بەشدار بوون؛ ئەوانیش پاولۆ دیبالا و ئارسەر میلۆ بوونە. کە دواتر یاریزانە ئەرجەنتینیەکە، لەگەڵ ئەوەی ڕەتی کردەوە ئەوە ئاهەنگ بووبێ، لە ئینستاگرامی خۆیەوە داوای لێبوردنی لەو ڕووداوە کرد و ڕایگەیاند کە چوونە دەرەوەکەی بۆ نانی ئێوارە، هەڵە بووە.

بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، یوڤی ئەو سێ یاریزانە بۆ دێربی دوور دەخاتەوە کاتێک شەممەی داهاتوو دەبنە میوانی تۆرینۆ.

ئەوانە و، هەر ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە بونۆچی بەرگریکاریشیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button