ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئارسناڵ سیبایۆس دەنێرێتەوە بۆ ئیسپانیا
یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی دانی سیبایۆس بنێرێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.
دانی بە سەرەتایەکی بەهێز لەگەڵ گەنەرز دەستی پێکرد و ئەگەری ئەوە بەهێزبوو ئەو یانەیە بیر لە گواستنەوەی یەکجارەکی بکاتەوە بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و بەگوێرەی ئێل کۆنفیدینسیال ئارسناڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا سیبایۆس دەنێرێتەوە ئیسپانیا.
ماوەی خواستنەکەی ناوبراو بۆ دوو وەرزبوو کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت، سیبایۆس لەم وەرزەدا لە ١٩ یاری بەشداری پێککراوە و تەنها دوو گۆڵی دروست کردووە.