فه‌ره‌نسا

مباپێ بڕیاری دا بەشداری پاڵەوانێتییەکی گەورە نەکات

یاریگا- کیلیان مباپێ بڕیاری داوە بەشداری پاڵەوانێتیەکی گەورە نەکات و ئەوەش هێندەیتر گومانەکانی چڕتر کردۆتەوە لەسەر وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاپاریسیانی فەڕەنسا، مباپێ فیدراسیۆنی تۆپ پێی وڵاتەکەی ئاگەدرا کردۆتەوە کە نایەوێت بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بکات کە بڕیاره هاوینی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە ئێستادا تەمەنی 22 ساڵه و ڕێگە پێدراوە بۆ ئەو پاڵەوانێتیەی کە مەرجی تەمەن تێیدا 23 ساڵە.

ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی خستۆتە ڕوو کە مباپێ بەو بڕیارەی دەیەوێت هۆسی زیاتر بخاتە سەر یانە و ئەو پێشهاتانەی کە ڕووی تێدەکەن لە بابەتی ڕۆشتنی لە پاریس سان جێرمان و پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button