ئهوروپا
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 600 یاری لەگەل یانە ئەنجامداوە
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یاری ژمارە 600ی لە سەرجەم خولەكان كە بەشداری تێدا كردووە بە درێژایی ژیانی وەرزشی ئەنجامداوە.
یوڤێنتوس توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سپیزیا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 25ی سێریا ئەی.
بەپێی تۆڕی ” ئۆپتا” كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كریستیانۆ 600 یاری لە خولە ناوخۆییەكان ئەنجامداوە.
یاریەكانی ڕۆناڵدۆ لە خولە ناوخۆییەكان:
- خولی ئیسپانی ( ڕیاڵ مەدرید ) 292 یاری
- خولی ئینگلیزی ( مانچێستەر یونایتد ) 196 یاری
- خولی ئیتاڵی ( یوڤێنتوس ) 85 یاری
- خولی پورتوگالی ( لشبۆنە ) 25 یاری
- خولی پورتوگالی پلە دوو ( لشبۆنە ) 2 یاری