ئه‌وروپا

ڕۆدریگز: هیچ كەس منی ناوێت لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

خامیس ڕۆدریگزی كۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی وەڵامی داوای هاندەرێكی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لێدوانەكانی ڕۆدریگزی بڵاوكردەوە دوای ئەوەی هاندەرێكی یانە شاهانەكە پەیامێكی بۆ نارد و ووتی ” بگەڕێوە بۆ ڕیاڵ مەدرید ”.

لە وەڵامدا ئەستێرە كۆڵۆمبیەكە ووتی: ” كەس لەوێ منی ناوێ ”.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕاهێنەرایەتی زەینەدین زێدانی فەڕەنسیدا ڕۆدریگز دوو جار ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت و لە پلانەكانی ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكەدا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button