ئیسپانیا

زانیاریی: بارسا بڕە پارەیەکی زۆرتری لە کڕینی ماڵکۆم خەرج کردبوو وەک لەوەی باس دەکرا

Yariga App

یاریگا- میدیای ئیسپانی زانیاریی نوێ و نەبیستراوی دەربارە بڕی تێچوونی گواستنەوەی ماڵکۆم بۆ بارسێلۆنا خستۆتە ڕوو. کە پێشتر بە جۆرێک نەزانراو بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کادێنا سێر، یانەی بارسێلۆنا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی داوە بە کوڕەکەی جۆسێپ ماریا مینگوێلای بریکاری بە ئەزموون تا وەک نێوەندگیرێک لە هاوینی 2018 لە بری یانە کەتەلۆنیەکە قسە لەگەڵ یانەی بۆردۆی فەڕەنسیدا بکات بۆ قایل کردنیان بە چوونی یاریزانە بەڕازیلییەکە بەرەو کامپ نو.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات کە خاڵێکی بەندەکەی نێوان بارسا و مینگوێلا، ئەوە بووە لەلایەن بارساوە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ وەدەگرێت ئەگەر نەیهێشت هیچ یانەیەکیتر گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا واژۆ بکات. وەک ڕێگرییەکەی له یانەی ڕۆما کە تا کۆتا ساتەکان چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوە بوون ماڵکۆم ڕوو بکاتە پایتەختی ئیتاڵیا.

کادێنا سێر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کۆی ئەو بڕە پارەی مینگوێلا وەک نێوەندگیرێک لە بارسای دەستکەوتووە بە کۆی بەندە جیاوەزەکانیترەوە، خۆی دەدات لە 8.4 ملیۆن یۆرۆ لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەی کە لەگەڵ بلاوگرانا هەر زوو خامۆش بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەکەیدا خەرج کرا. ئەوە جگە لە 10 ملیۆنیتر بۆ مینگوێلای نێوەند!

بابەتی زیاتر

Back to top button