ئینگلتەرا
چێڵسی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ کڕینی هێرشبەرێکی ئاستبەرز تەرخان کردووە
یاریگا-وا دیارە خەرجکردنە زۆرەکانی پێشووی چێڵسی خواستەکانی یانەکەی نەهێناوەتە دی و، هێشتا چاوی لە گواستنەوەی یاریزاێکیتری گرانبەهایە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زە ئاتڵەتیکی ئینگلیزی، بلووز هاتۆته کێبڕکێی کڕینی ئیرلینگ هالاندەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە.
بە گوێرەی دەنگۆیەکانی میدیا جیاوازەکان، گۆڵکارە نەرویجییەکە چاوی یانە گەورەکانی ئەورووپای لەسەرە، لە نێویشیاندا ڕیاڵ مەدرید.
گرێبەستی هالاند لەگەڵ دۆرتمۆند تا ساڵی 2024 دەخایەێ، بەڵام بەندێکی تێدایە ڕێگە بە ناوبراو دەدات پێش ئەو وادەیە بڕوات.
لە گواستنەوەکانی هاوینەدا، چێڵسی توانی تیمۆ وێرنەر و کای هاڤێرتز لە خولی ئەڵمانیەوە بگوازێتەوە، بەڵام وەک پێویست دەرنەکەوتوون لە یانە لەندەنییەکە.