ئه‌وروپایاریگا

لیڤاندۆڤسكی خەڵاتێكی دیكەی بەدەستهێنا

یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە چنینەوەی نازناوەكان دوای ئەوەی خەڵاتێكی دیكەی وڵاتەكەی بەدەستهێنا.

وەرزی ڕابردوو لیڤاندۆڤسكی ئاستێكی نایابی لەگەڵ بایرن میونشن پێشكەش كرد و توانیان پێنج نازناو ببەنەوە دوای ئەوە زۆربەی نازناوە تاكە كەسیەكانیشی بردەوە.

لە ڕاپرسەیەكدا كە گۆڤاری ” پیرزیجلاد سپۆرت ”ی پۆڵەندی ڕێكیخستووە ، لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی باشترین كەسایەتی پۆڵەندای بەدەستهێنا و پێش هەریەك لە ئیگا سواتیك براوەی پاڵەوانیەتی كراوەی فەڕەنسا بۆ تێنس ” ڕۆلان گارۆس ” و كامیل ستۆچ براوەی پاڵەوانیەتی ” فۆر هێڵز”.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە هێرشبەرە پۆڵەندیەكە ووتی: ” من زۆر دڵخۆشم كە ئەو خەڵاتەم بەدەستهێناوە لەلایەن دەنگی خەڵكانی وڵاتەكەمەوە ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان ، پێموایە هێشتا ساتە مەزنەكان و سەركەوتنەكان لە پێشمانن ”

لیڤاندۆڤسكی و خەڵاتی باشترین كەسایەتی پۆڵەندا

بابەتی زیاتر

Back to top button