ئیسپانیا

میسی: نازناوی لالیگا بەسەر گۆڵكاردا هەڵدەبژێرم

Yariga App

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتی ” پیچیچی ” گۆڵكاری وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانی دەربڕی.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە مەراسیمی 67هەمینی خەڵاتەكانی ماركا بۆ باشترینەكانی خولی ئیسپانی بۆ وەرزی 2019/2020 بەڕێوەچوو.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە لیۆ ووتی: لە ڕاستیدا هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات كە بتوانم حەوت خەڵاتی پیچیچی بەدەست بهێنم ، دەستكەوتی زارا تێبپەڕێنم ، ئەمە خۆشیەكی گەورەیە بۆ من.

هەروەها ووتیشی: نازناوی هەشتەمی پیچیچی؟ نازانم ، لە ڕاستیدا بیری لێ ناكەمەوە ، ئەوە شتێك نیە كە نیگەرانم بكات ، پێم باشترە خولەكە ببەمەوە تا نازناوی گۆڵكاری خولەكە.

لیۆ و خەڵاتی پیچیچی

گۆڵكارەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو ووتی: لالیگا یان چامپیۆنسلیگ؟ هەوڵ دەدەین هەموو شتێك ببەینەوە لەم یانەیە ، وردە وردە باشتر دەبین ، ڕاستە لە دەستپێكی لالیگاوە شتەكان باش نەبوون و خاڵی زۆرمان لەدەستداوە ، بەڵام لەو باوەڕەدام كە بەرامبەر ئالاڤێس و خیتافی و ڕیاڵ مەدرید ئێمە باشتر یاریمان كرد و چەندین هەلی گۆڵكردنمان بۆ ڕەخسا بۆیە شایەنی خاڵی زیاتر بووین.

” گرنگ ئەوەیە ئێستا زنجیرەیەك ئەنجامی باش بەدەستبهێنین بۆ گۆڕینی دۆخەكە، ماوەیەكی زۆرە و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو یاریەكان سەخت بوون و ئەو ڕاستیەی كە تۆپی پێ زۆر گۆڕاوە ، بەڵام كەم تا زۆر ئەوەش باش دەبێت و جێگیر دەبین ”.

هەروەها ووتیشی: یاریكردن لەو بارودۆخەدا زۆر ناخۆشە ، هەستێكی زۆر ناشرینە نەبینینی هیچ كەسێك لە ناو یاریگادا ، وەك ڕاهێنان وایە ، هیوادارم هاندەران بگەڕێنەوە یاریگا و تۆپی پێ ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button