جیهان
یەكەم لێدوانی میسی دوای هەڵبژاردنی لە باشترین پێكهاتەی مێژوو
یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكەم لێدوانی خۆی دا لە دوای هەڵبژاردنی لە باشترین پێكهاتەی مێژوو.
ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆل لە ڕاپرسەیەكدا باشترین پێكهاتەی مێژووی تۆپی پێی دەستنیشانكرد.
لە دوای هەڵبژاردنی لیۆنێل میسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی: ” شانازی دەكەم كە لە باشترین پێكهاتەی مێژوو هەڵبژێردراوم ، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوانە بكەم كە دەنگیان پێداوم ، هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە لە پێكهاتەكەدان ، لەو پێكهاتەیەدا چەندین دیاردەی ڕاستەقینە دەبینرێن ”.