دەستپێكێكی نایاب و تۆماركردنی چەندین ژمارەی پێوانەیی بۆ میلان
یاریگا- یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەردەوامە لە دەستپێكە نایابەكەی ئەم وەرزەی.
میلان توانی لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیدا لە سامپدۆریا بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.
ڕۆسۆنێری لە پێشەنگی سێریا ئەی دێت بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە نزیكترین ڕكابەریەوە كە ئینتەر میلانە دوورە.
بە پێی تۆڕی ” فوتبۆڵ ئیتاڵیا” میلان چەندین ڕیكۆردی تۆماركرد دوای بردنەوەكەی دوێنێیان ، یەكەمیان ئەوەیە كە توانیویەتی لە كۆی ئەنجامدانی 10 یاری هەشت یاری بباتەوە، ئەوەش باشترین دەستپێكە لە وەرزی 1954/55ەوە تا ئێستا.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو میلان لە دواین 30یاری خۆی لە خولی ئیتاڵی توانیویەتی لانی كەم گۆڵێك تۆمار بكات ، كە ئەوەش ڕیكۆردێكی مێژوویەوە و باشترین ڕیكۆردی خۆیان شكاند كاتێك لە وەرزی 1972/73 توانیان لە 29 یاری یەك لە دوای یەك گۆل تۆمار بكەن.
هەروەها یانەكە لە 12 یاری ڕابردووی خولەكەدا توانیویانە دوو گۆڵ لە یاریەكدا تۆمار بكەن، ئەوەش ڕووینەداوە بۆ یانەكە لە وەرزی 1958/59وە تا ئێستا.