ئیسپانیا

دوای دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ چی ڕوودەدات لە بارسێلۆنا؟

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ و تەواوی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری دوێنێ بە شێوەیەكی فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش كرد.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئەو هەنگاوانەی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت، لە نێو دیوارەكانی قەڵای كەتەلۆنیادا ڕووبدات.

دەستەی کارگێڕی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری یانەكە دیاری دەکرێت، سەرۆكەكەهەمان سەرۆكی لیژنەی ئابوریە، كارلیس تۆسكێتس ئەو ئەركە وەردەگرێت.

پێشبینی دەکرێت لە 40 بۆ 90 ڕۆژدا هەڵبژاردنی نوێ بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی کانوونی دووەم دا ئەو هەڵبژاردنانە ئەنجام بدرێت.

توسکێتس ناتوانێت یاریزان بفرۆشێت یان بکڕێت، بەڵكو دەتوانێت چەند كارێكی ئیداری لاوەكی ئەنجام بدات، تا ئەو كاتەی سەرۆكێكی نوێ هەڵدەبژێرێت.

کارلس توسکێتس پێنج ئەندام بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی دیاری دەکات بۆ بەڕێوەبردنی بازرگانی بلاوگرانا تا كاتی هەڵبژاردنەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button