ئاسیابازاڕی گواستنهوه
رافا بینیتێز دەیەوێت خۆی لە چین رزگاربکات
یاریگا-رافائیل بینتێز راهێنەری بە ئەزموونی ئیسپانی، دڵخۆش نیە لە چین و دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەورووپا.
بینتێز یانەی دالیان پڕۆ لە خولی سوپەری چین بەڕێوەدەبات بەڵام ئەو یانەیە لە جەنگی خۆ رزگارکردنە لە دابەزین بۆ پلە یەک.
بەگوێرەی ئیندیپێندت ئەو راهێنەرە بڕیاری خۆیداوە بۆ جێهێشتنی چین و دەیەوێت بەر لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا بگەڕێتەوە ئەورووپا.
بینیتێز لە ژیانی راهێنەرایەتیدا خاوەنی ناسناوەکانی خولی پاڵەوانەکان، یۆرۆلیگ، و لالیگای بەدەستهێناوە و راهێنەرایەتی یانەکانی لیڤەرپوول، ڤالێنسیا، ناپۆلی، ریاڵ مەدرید، ئینتەرمیلان و چێڵسی کردووە.