یاریگا
ئاندرێ لۆنین، گۆڵپارێزی ئۆکراینی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان دوای پەیوەندی کردن بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە، پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە و بەم هۆیەوە لە کامپی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دوور خرایەوە و لە ماڵەکەی کەرەنتین کراوە و تەندروستی باشە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دوای تووشبوونی لۆنین بە ڤایرۆسەکە، بریارە پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید بکرێت.