چامپیۆنزلیگ
وەڵامدانەوەیەكی گاڵتە ئامێزی نەیمار دوای پیرۆزبایكردنی لە بایرن
یاریگا: نەیمار دا سێلڤا ، دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ بایرن نارد.
دوای یاریەكە لە تویتەری خۆی نووسیوویەتی: دۆڕان بەشێكە لە تۆپی پێ، هەموو هەوڵێكمان دا و تا كۆتایی جەنگاین، سوپاس بۆ هاندان و خۆشەویستی هەمووتان، پیرۆزە لە بایەر.
لەوەڵامدا بایەر لیڤەركوزن نووسیوویەتی: نازانین بۆچی پیرۆزبایمان لێدەكەیت، ئێمە لە پشووین و یاری فیفا ئەكەین، بەڵام هەرچۆن بێت سوپاس.
بایەر كورتكراوەی ناوی بایەر لیڤەركوزنە.