بەڕێوەبەری كارەكانی: پەیوەندیكردنی میسی بە پاریسەوە ئاسانترە وەك لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسا
یاریگا: فاگنەر ڕیبیریو، بەڕێوەبەری كارەكانی هێرشبەری بەڕازیلی نەیمار دا سێلڤا لەو باوەڕەدایە كە نەیمار لە پاریس بەردەوام دەبێت و ناگەرێتەوە بۆ بارسێلۆنا لە داهاتوودا.
دوای ئەوەی لە 2017 و بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ و وەك گرانترین گرێبەستی مێژوو جادوگەرەكەیسامبا پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە كرد ، زۆربەی ڕۆژنامەكان باس لە گەڕانەوەی دەكەن بۆ یانە كەتەلۆنییەكە و بەڕێوەبەری كارەكانی بە درۆی خستەوە.
لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ”Revista Placar” بەڕێوەبەری كارەكانی ووتی: پێشر لەبەر پێكانەكەی بە چەندین ساتی سەختدا تێپەڕیوە، وا بیرمان دەكردەوە كە بڕوات بۆ بارسایاخود ڕیاڵ.
هەروەها ووتیشی: ئێستا شتەكان گۆڕاون، هەست بە دڵخۆشیەكی زۆردەكات، لەو باوەڕەدام لە پاریس دەمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ یاخود زیاتر.
بەردەوام بوو ووتی: ئەمڕۆ بێ هیچ گومانێك پەیوەندیكردنی میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە پاریسەوە زۆر ئاسانترە لە بەرامبەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا.