ڤار بەهەڵە ئێمبۆلۆی کردە دەرەوە؛ دەستەی یاسادانانی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ دان بە هەڵەیەکی مۆندیال دادەنێت
دەرکردنی ئێمبۆلۆ بەرامبەر ئەرجەنتین هەڵەی ڤار بوو

یاریگا –
ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، کە باڵاترین دەستەی بەرپرسە لە داڕشتن و روونکردنەوەی یاساکانی یارییەکە، روونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە بەکارهێنانی نەگونجاو و زێدەڕۆیی تەکنەلۆژیای ڤار لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە.
بەپێی رێنماییە نوێییەکانی ئەنجوومەنەکە، تەکنەلۆژیای ڤار تەنیا لە یەک حاڵەتدا مافی ئەوەی هەیە لە کارتی زەرددا [کە کارتی زەردی دووەم نەبێت] دەستوەردان بکات، ئەویش تەنیا بۆ دەستنیشانکردن و راستکردنەوەی ناسنامەی ئەو یاریزانەی هەڵەکەی کردووە، نەک بۆ پێداچوونەوە یان گۆڕینی خودی سەرپێچییەکە یان بەخشیینەوەی کارت بەهۆی خۆخستن و فێڵکردنەوە.
چی لە یاریی سویسرا و ئەرجەنتین روویدا؟
رۆژنامەی لیپیک ـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، ئەگەر ئەم یاسایە بە دروستی جێبەجێ کرابووایە، دەرکردنی بڕیل ئیمبۆلۆ، هێرشبەری سویسرا لە یاریی قۆناخی چارەکی مۆندیال بەرامبەر ئەرجەنتین کە ئەرجەنتین 3-1 بردییەوە رووینەدەدا.
لە کاتی یارییەکەدا، سەرەتا ناوبژیوانی یارییەکە کارتی زەردی بە لیاندرۆ پارێدێس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتین بەخشی بەهۆی فاوڵکردن لە ئیمبۆلۆ، بەڵام ژووری ڤار دەستوەردانی کرد بە بیانووی هەڵە لە ناسنامەی یاریزانەکەدا، ئەمەش وایکرد ناوبژیوان بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە؛ کارتی زەردەکەی پارێدێس هەڵوەشێندراوە و لە بەرامبەردا کارتی زەرد درایە ئیمبۆلۆ بە تۆمەتی خۆخستن و فێڵکردن، بەو پێیەی ئیمبۆلۆ پێشتر کارتی زەردی هەبوو، بە کارتی سوور لە یاریگاکە درایە دەرەوە.
Embolo n’aurait pas dû être expulsé face à l’Argentine ➡️ https://t.co/t8UZfxdjk5
L’IFAB, qui régit les règles du jeu, a communiqué sur un usage abusif du VAR durant la Coupe du monde. L’instance a établi que la vidéo pouvait intervenir en cas d’erreur sur l’identité d’un joueur… pic.twitter.com/IAqJOIADGH
— L’Équipe (@lequipe) July 28, 2026
هەڵەی سەرەکیی ڤار و ناوبژیوان چی بوو؟
جەخت دەکاتەوە کە ڤار و ناوبژیوان بە هیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نەبووە بڕیار و سزای سەرەتایی یارییەکە هەڵبوەشێننەوە، چونکە هیچ هەڵەیەک لە ناسنامەی پارێدێسدا رووینەدابوو. لە حاڵەتێکی لەو شێوەیە، دەستوەردانی ڤار بە بەکارهێنانی زێدەڕۆیانە و ناڕەوا لە تەکنەلۆژیا هەژمار دەکرێت کە تەواوی ئاڕاستەی یارییەکەی گۆڕی و زیانی گەورەی لە هەڵبژاردەی سویسرا گەیاند.



