رۆمێرۆ ئۆفەری ئینتەرمیلان رادەگرێت؛ بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە چاوەڕێی جووڵەی بارسێلۆنایە
بارسێلۆنا، رۆمێرۆی دەوێت؟

یاریگا –
کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی تۆتنهام، هەرچەندە ئۆفەری لە ئینتەر میلانەوە پێ گەیشتووە بەڵام یاریزانەکە ئارەزووی یاریکردن بۆ بارسێلۆنا دەکات.
پێگەی Sportitalia بڵاویکردووەتەوە، کریستیان رۆمێرۆ ئۆفەری لە ئینتەر میلان پێ گەیشتووە بەڵام هێشتا قبووڵی نەکردووە و چاوەڕێی جووڵەی بارسێلۆنا دەکات.
🚨 𝗖𝗼𝗺𝗲 𝗮𝗻𝘁𝗶𝗰𝗶𝗽𝗮𝘁𝗼 𝗶𝗻 𝗲𝘀𝗰𝗹𝘂𝘀𝗶𝘃𝗮 𝗻𝗲𝗹𝗹𝗮 𝗺𝗮𝘁𝘁𝗶𝗻𝗮𝘁𝗮 𝗱𝗲𝗹 𝟭 𝗹𝘂𝗴𝗹𝗶𝗼: 𝗹’𝗜𝗻𝘁𝗲𝗿 lavora sottotraccia per il 𝗖𝘂𝘁𝗶 𝗥𝗼𝗺𝗲𝗿𝗼.
‼️ Contatti promettenti tra i nerazzurri ed il Tottenham rispetto alla prospettiva di condizioni più… https://t.co/mzrO3FXxXg pic.twitter.com/bcXpxfERXc
— Gianluigi Longari (@Glongari) July 23, 2026
بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو لەگەڵ کارگێڕیی بلاوگرانا لە گفتوگۆدابوون و باوەڕیان وایە کە لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوە جووڵەی نوێ لە بەرگریی بارسێلۆنا روودەدات.
لە لایەکی دیکەوە، ئینتەر لە کۆتایی هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری رۆمێرۆ کرد و گرێبەستێکی چوار ساڵەی پێشکەش کرد، کە تێیدا مووچەکەی کەمترە لەوەی ئێستا لە تۆتنهام وەریدەگرێت، بەڵام ماوەی گرێبەستەکەی درێژترە.
لەبەر ئەوەی یاریزانەکە مامەڵەکەی سڕکرد و لەلایەکی دیکەشەوە یانەی تۆتنهام داوای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی دەکات، ئینتەر بڕیاریدا چاوەڕێ نەکات و رێککەوتنی لەگەڵ جۆن ستۆنز کرد.
لە لای یانەی بارسێلۆناوە، ناوی رۆمێرۆ هێشتا لە لیستی کارەکاندایە، بەڵام بەمەرجێک؛ یانەکە پێی راگەیاندووە کە هیچ هەنگاوێک نانێت تاوەکوو یەکێک لە بەرگریکار یان بەرگریکارە باڵەکانی ئێستای یانەکە، وەکوو ئاراوخۆ یان کۆندێ بفرۆشێت.
ئەگەر بارسا بەرگریکارێک بفرۆشێت، ئەوا جگە لە رۆمێرۆ، ناوی ئێمریک لاپۆرت و چەند بژاردەیەکی دیکە دەچنە بازنەی گرنگیپێدانەوە.



