
یاریگا –
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دۆڕاندنی یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا بێدەنگیی شکاند، و جەختی لە شانازیکردنی بەوەی تیمەکەی پێشکەشی کرد کردەوە.
لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین رووبەڕووبوونەوە و بە تاكە گۆڵێكی فێران تۆرێس لە كاتی زیادكراودا ئیسپانیا بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوەكەی بردەوە.
سکالۆنی پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە هەستەکانی دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە کرد، کە تێیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ئیسپانیا دۆڕا.
🚨 LIONEL SCALONI 🇦🇷 PREND LA PAROLE APRÈS LA COUPE DU MONDE DE L’ARGENTINE 🇦🇷. 👇
« Après une semaine intense où tristesse et joie se sont entremêlées, larmes et sourires, angoisse et sérénité, nervosité et calme, je peux enfin m’asseoir et écrire quelques mots.
Je suis… pic.twitter.com/iLto1Icp6I
— Actu Foot (@ActuFoot_) July 27, 2026
سکالۆنی لە پەیامەکەیدا لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی گوتی؛
دوای هەفتەیەکی پڕ لە ئاڵۆزی کە تێیدا هەستەکانی خەم و خۆشی، فرمێسک و زەردەخەنە، و دڵەڕاوکێ و ئارامی تێکەڵ بووبوون، دواجار توانیم دابنیشم و چەند وشەیەک بنووسم.
تەنیا داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی نازناوێكی دیكەتان پێ ببەخشم و خۆشییەکی نوێتان پێشکەش بکەم، خۆشییەک کە بۆ چەند رۆژێکیش بووایە دەبووە هۆی ئەوەی کاتە سەختەکانی ژیان لەبیر بکەن.
دەمەوێت ئەوەتان لەبیر بێت کە هەوڵمان دا نیشانی ئەم کۆمەڵە یاریزانەی بدەین، جەنگاوەرەکانم، کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەمدا باسمدەکردن بەوە ناوم دەبردن.
تێکۆشان، ئارەزوو، ئیرادە، و بیری ئەوەی کە دەتوانم بیکەم، و رەتکردنەوەی خۆبەدەستەوەدان لە سەختترین ساتەکاندا، و بەرگەگرتنی لافاوی رەخنەكان لەلایەن کەسانێکەوە کە تەنانەت نامانناسن،خۆڕاگری و ئارەزووی بەردەوامبوون کاتێک قاچەکان ئیتر توانای جووڵەیان نامێنێت، ئەمە جامی راستەقینەیە.
سكالۆنی لە ساڵی 2018 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەرگرت و لەو ماوەیەدا توانی نازناوی جامی جیهانی 2022 و پلەی دووەمی مۆندیالی 2026 هەروەها دوو نازناوی كۆپا ئەمێریكا و فیناڵیزما بەدەستبهێنێت.



