شۆکێکی گەورە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید لەبارەی رێککەوتنی یانەکەیان و دیۆماندێ

یاریگا –
ئەمڕۆ هاندەرانی ریال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت لەبارەی رێککەوتنی نێوان یانەکەیان و یان دیۆماندێ ئەستێرەی لایپیزیگ بەوەی گوایە مێرێنگی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر گواستنەوەی لاوە کۆتدیڤوارێکە.
سەرچاوەی هەواڵەکە کە هەریەکە لە بین جەیکۆبس و ئالێکس کرووک بوون، کە دوو رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەوروپان، باسیان لە رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەنی ئیسپانی و ئەڵمانی کرد لەسەر گرێبەستەکە. بەڵام نوێترین زانیاریی سەرلەبەری ئەو هەواڵەی دوو رۆژنامەنووسەکە رەتدەکاتەوە.
ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرە بازاڕ گەرمەکەی مێرکاتۆ گەیشتە رێککەوتن
شەوی رابردوو ریال مەدرید توانی رەزامەندی دیۆماندێ بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت کە لایپزیگ ئۆفەرەکانی مەدریدی قبووڵکردبێت کە تا ئێستا بابەتی نرخەکەی جێی ناکۆکیانە. ئەوەش بەپێی دوایین زانیارییەکان لە ئەڵمانیاوە کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە و هەواڵەکانی پێش خۆی رەتدەکاتەوە.
ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرە بازاڕ گەرمەکەی مێرکاتۆ گەیشتە رێککەوتن
فلۆریان نووسیویەتی تا ئەم چرەکەیە بەهیچ شێوەیەک هیچ شتێک رێککەوتنی لەسەر نەکراوە لەنێوان هەردوولایەندا، تەنانەت رێککەوتنی سەرەتاییش نەکراوە.
رۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتس جەختی لە سەرچاوەی زانیارییەکانی کردووەتەوە و نووسیویەتی کە هەرسێ لایەنی: لایپزیگ، ریال مەدرید و چواردەورەکانی یاریزانەکەش ئەمەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە رێککەوتن نەکراوە. هەر زانیارییەکش جگە لەمە، زۆر بەسادەیی ناڕاستە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا فلۆریان ئەوەشی زانیوە کە گفتوگۆیەکان بەردەوامییان هەیە و لایپزیگ ئاسوودەیە و هیچ نوێنەرێکی ریال مەدریدیش لە ئەڵمانیا نییە، بەڵام لەم قۆناخەدا ریال باشترین دەرفەتی لەپێشە ئەگەرچی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر نرخەکەی. لەولاشەوە پاریس سانجێرمان کە دەگوترا مانگی رابردوو لەگەڵ دیۆماندێ رێککەوتنی کردووە، هێشتا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان.
🚨❌ As of this minute, absolutely nothing has been agreed between RB Leipzig and Real Madrid for Yan Diomande – not even an agreement in principle.
All parties involved have confirmed this: RB Leipzig, Real Madrid and the player’s camp. Reports claiming otherwise are simply… pic.twitter.com/2QCHkkIVLx
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 26, 2026



