بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی ناودار پاریس سانجێرمان بێهیوا دەکات

هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

برادلی بارکۆلا، هێرشبەری فەرەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، برادلی بارکۆلا، هێرشبەری پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە نوێنەکاتەوە و دوایین ئۆفەری پاریسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بارکۆلا هاوینی 2023 لیۆنی جێهێشت و بە 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، بارکۆلا نایەوێت چیدیکە وەکوو یاریزانێکی یەدەک بەردەوامبێت بۆیە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سامجێرمان نوێ نەکاتەوە.

لیکیپ ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەکانی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، بایرن میونشن و چێڵسی ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیووە.

لیڤەرپوول ماوەیەکی زۆرە بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە دەکات، نزیکترین بژاردەیە لە یاریزانەکە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو رێدز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 23 ساڵانییە چڕبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button