بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرە بازاڕ گەرمەکەی مێرکاتۆ گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرەوی خۆی لە رکابەرەکانی بردەوە و لەگەڵ ئەستێرە دیارەکانی مێرکاتۆی هاوینە گەیشتە رێککەوتن.

یان دیۆماندێ، یاریزانی کۆتدیڤواری یانەی لایپزیگ یەکێکە لەو یاریزانانەی لەم گواستنەوەی هاوینەدا خواستێکی زۆری لە یانە زلهێزەکانی ئەوروپاوە لەسەرە، کە دوایین دوو یانە ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانن وەک دوو رکابەری بەهێز هەرجارە و بە ئۆفەرێکەوە دەچنەپێشەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانە ئیسپانیەکە لەسەر مەرجە کەسیەکان لەگەڵ دیۆماندێ گەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، پاریس لە مانگی رابردوو لەگەڵ دیۆماندێ رێککەوتنی کردبوو، بەڵام ئەو نرخەی لایپزیگ خستبوویەسەری، بووە لەمپەر لەبەردەم گواستنەوەکەدا تا ریال مەدرید وەک کێڕکێکارێکی بەهێز هاتە مامەڵەکەوە.

رۆمانۆ ئاشکرایکردوە کە دوای ئەوەی یەکەمین ئۆفەری مەدریدەیەکان لەلایەن یانە ئەڵمانیەکەوە رەتکرایەوە کە بڕەکەی خۆی دەدا لە 90 ملیۆن یۆرۆی جێگیر لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان، ئێستا یانە شاهانەکە خۆی بۆ ئۆفەرێکی دیکە ئامادەدەکات، ئەوەش دوای ئەوەی توانی رۆشنایی سەوز لەلایەن یاریزانە 19 ساڵیەکەوە وەربگرێت.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکەدا فابریزیۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پی ئێس جی تا ئەمڕۆش لە پەیوەندیدابووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەی باڵ و دەیەوێت تا کۆتایی کۆڵ نەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button