کۆمۆ یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی چێڵسی دوورە

یاریگا –
کۆمۆ و چێڵسی تەواو نزیکبوونەتەوە لە یەکلاکردنەوەی مامەڵەی گواستنەوەی یاریزانێکی بلووز و بەهای گواستنەوەکەشی دیاریکرا.
کۆمۆ کە وەرزی رابردوو لە خولی ئیتاڵی توانی پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی درووستبوونیانەوە بگەنە چامپیۆنزلیگ. بۆیە یانەکە بە راهێنەرایەت سێسک فابریگاس دەیانەوێت ریزەکانیان پڕچەک بکەنەوە بۆ کێبڕکێ نێوخۆییەکانی ئیتاڵی و ئەوروپا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی، کۆمۆ بڕی ئۆفەرەکەی بەرزکردووەتەوە بۆ 26 ملیۆن پاوەند تا لایەنی ئینگلیزی رازی بکات بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە 27 ساڵیەکە.
لە چەند هەفتەی رابردوو یانە ئیتاڵیەکە بڕی 23.3 ملیۆن پاوەندی وەک یەکەمین ئۆفەری فەرمی پێشکەشی چێڵسی کرد، بەڵام کارگێڕی بلووز رەتیکردەوە و داوای 30 ملیۆن پاوەند دەکات لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.
جەیکوبس ئاشکرایکردووە کە ئێستا گفتوگۆی نێوان هەردوو گەیشتووەتە ئاستی پێشکەوتوو لەسەر گواستنەوەی یاریزانە ئینگزلیەکە. لە ماوەی ئەم هەفتەیە گفتوگۆیەکان تا ئاستی پەرەسەندنی تەواوەتی بەردەوامدەبن.
Como now in advanced talks with Chelsea to sign Trevoh Chalobah after making a third bid worth around £26m. Closer to Chelsea’s £30m+£5m asking price. Talks to accelerate over the weekend.🔵 pic.twitter.com/AdXVa3MUG6
— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 25, 2026



