بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت راشفۆرد لە گرێبەستی ئەستێرەیەکی فەڕەنسیدا بەکاربهێنێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راههێنەرایەتی مایکڵ کاریکیش کە ئەم هاوینە گرێبەستی هەمیشەییان لەگەڵ واژۆکرد، نیازیان نییە راشفۆرد بەیەکجاریی بگەڕێننەوە ریزەکانیان ئەگەرچی چاوەڕواندەکرێت لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرزی داهاتوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکاندا دەربکەوێت.

راشفۆرد کە وەرزی رابردووی بەخواستن لە بارسێلۆنا بەڕێکرد، لە 49 یارییدا لەگەڵ تیمەکەی هانزی فلیک توانی 14 گۆڵ و 14 ئەسێست تۆماربکات. بەو ئاستەشی، چاوەڕواندەکرا بارسا بەهەمیشەیی بگوازێتەوە، بەڵام نرخی بژاردەی کڕینەوەکەی کە 30 ملیۆن یۆرۆیە، رێگری سەرەکیبوو لەبەردەم مامەڵەکەدا. ئەوە و هەروەها مووچە زۆرەکەشی کە ساڵانە 11 ملیۆن یۆرۆیە، بارگرانییەکی دیکەیە لەبەردەم خواست لەسەر ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە بازاڕەکەدا. مانچێستەر یونایتدیش دەیانەوێت بە ئاڵوگۆڕێک سوود لە دۆخەکە ببینن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گازێتا سپۆرتی ئیتاڵی، مان یو دەستپێشخەرییەکی بۆ رۆما خستووەتەڕوو کە تێیدا ئارەزووی گواستنەوەی مانو کۆنێی فەڕەنسیان پیشانداوە بە بەکارهێنانی راشدۆرد لە مامەڵەکەدا.

کۆنێ هاوینی 2024 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ لە مۆنشنگلادباخی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە ریزەکانی رۆما. ئاستی یاریزانە 25 ساڵیەکەی هێڵی ناوەند بەتایبەت لە یارییەکانی مۆندیالدا دەرکەوت کە رەگەزێکی باوەڕپێکراوی دیدێ دیشای راهێنەری کەڵەشێرەکان بوو لەو پاڵەوانێتیەی کە تێیدا پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button