ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەتوانین گفتوگۆی لەسەر بکەین؛ باستۆنی دەرگا بۆ ئەگەری گواستنەوەی دەکاتەوە

ئامانجی دڵخوازی مۆرینیۆیە

Yariga App

یاریگا –

“ئەگەر یانەیەک بێت کە ئینتەر و یاریزانەکەش قایل بکات، دەتوانین گفتوگۆی لەسەر بکەین”. ئەمە لێدوانی بریکارەکەی ئالیساندرۆ باستۆنییە.

لێدوانەکانی بریکاری ئالیسندرۆ باستۆنی زیاتر بەنزینی کرد بە ئاگری پێشبینییەکان دەربارەی داهاتووی بەرگریکارەکە. دڵی بەرگرییەکەی ئینتەر میلان بەگوێرەی یەکێکە لە ئامانجە دڵخوازەکانی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی ریال مەدرید.

لە قسەکردنیدا بۆ سکای سپۆرت ئیتالیا، تولیو تینتی، بریکاری باستۆنی، کە نوێنەرایەتیی ماتیۆ روگێریی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش دەکات، پەیامێکی تێکەڵی نارد. لە لایەکەوە جەختی لەسەر پابەندبوونی یاریزانەکە بۆ ئینتەر کردەوە و گوتی:

باستۆنی دوو ساڵی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر ماوە، ئەو ئاشقی ئەم رەنگانەیە و لەم ساتەدا، بیر لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەوە ناکاتەوە.

بەڵام لە هەمان کاتدا دەرگای بۆ گواستنەوەیەکی داهاتوو بە کراوەیی هێشتەوە و گوتی:

ئەگەر لە داهاتوودا یانەیەک بێت کە ئینتەر و یاریزانەکەش قایل بکات، دەتوانین گفتوگۆی لەسەر بکەین، بەڵام بۆ ئێستا هیچ شتێکی کۆنکرێتی نییە کە ئاماژە بە گفتوگۆی راستەقینە بکات. پێم وا نییە هەرگیز بیری لە جێهێشتنی ئیتالیا کردبێتەوە.

ئالێساندرۆ باستۆنی

ریال مەدرید پێش ئەنجامدانی هەر هەنگاوێک چاوەڕێ دەکات

سەرەڕای ئەو لێدوانانە، ریال مەدرید هێشتا هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ باستۆنی نەکردووە. لەپێشینەی یانە ئیسپانییەکە هاوسەنگکردنی پێکهاتەکەیەتی پێش واژۆکردنی گرێبەستی زیاتر. چاوەڕوان دەکرێت هاتنی هەر یاریزانێک لەسەر رۆیشتنی لانی کەم یەک یاریزان بەند بێت.

ئەمە بەسەر دوو ئامانجەکەی دیکەی گواستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆشدا جێبەجێ دەبێت؛ دڵی بەرگرییەک و یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست، کە هەردووکیان ئێستا راگیراون. بۆ ئێستا مۆرینیۆ پێنج دڵی بەرگری لە پێکهاتەکەیدا بەردەستە: ئیبراهیما کۆناتێ، دین هاوسن، ئانتۆنیۆ رودیگەر، راوول ئاسێنسیۆ و ئێدێر میلیتاو، بەڵام تەنیا چوار لەوان ئێستا ئامادەن، چونکە میلیتاو بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە پچڕانی ژێی ماسوولکەی پشتی رانی چەپی، پێکانێک کە چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو پێنج مانگی دیکە و تاوەکوو کانوونی یەکەم لە یاریگا دووری بخاتەوە.

بۆ ئەوەی ریال مەدرید بەجدی بیر لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ دڵێکی دیکەی بەرگری بکاتەوە، دەبێت سەرەتا یەکێک لەوان یانەکە جێبهێڵێت.

لەگەڵ ئەوەی رودیگەر لەم دوایییانەدا گرێبەستەکەی درێژ کردەوە، سەرنجەکان چوونەتە سەر ئاسێنسیۆ. بەڵام رێک وەکوو ئیدواردۆ کاماڤینگا، دەرچووەکەی ئەکادیمیا ئاگاداری یانەکەی کردووەتەوە کە هیچ ئارەزوویەکی بۆ جێهێشتن نییە و لەبری ئەوە دەیەوێت مۆرینیۆ لە بەهای خۆی قایل بکات.

ئالیساندرۆ باستۆنی، یاریزانی ئینتەر

باستۆنی تاوەکوو کۆتاییی دەرگای گواستنەوەکان وەکوو بژاردەیەک دەمێنێتەوە

ئەگەر بارودۆخی پێکهاتەکەی ریال مەدرید بگۆڕێت، چاوەڕوان دەکرێت باستۆنی تاوەکوو داخرانی دەرگای گواستنەوەکان وەکوو ئامانجێکی گونجاو بمێنێتەوە. بەپێی رۆژنامەی ئاس، مۆرینیۆ بەرگریی بەهێزی بەرگریکارە ئیتالییەکە، ئارامیی لەگەڵ تۆپ و ئەزموونە بەرفراوانەکەی لە بەرزترین ئاستدا بەرز دەنرخێنێت.

لەگەڵ ئینتەردا، باستۆنی سێ نازناوی سێریا ئەی، سێ جامی ئیتاڵیا و سێ جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە. هەروەها بەشێک بوو لە پێکهاتەی ئیتالیا کە یۆرۆی 2020ـی بردەوە (کە لە ساڵی 2021 بەهۆی پەتای کۆڤید-19 بەڕێوەچوو).

ئینتەر ئامادەیە بە نرخێکی گونجاو بیفرۆشێت

ئینتەر میلانیش ئاماژەی بەوە داوە کە، لە کاتێکدا باستۆنی یاریزانێکی گرنگ دەمێنێتەوە لەژێر دەستی کریستیان چیڤو، یانەکە ئامادە دەبێت بیفڕۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو بگات. ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت بۆ ئێستا بەهای بەرگریکارەکە بە 65 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنێت، لە کاتێکدا ئینتەر داوای نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

باستۆنی تاوەکوو ساڵی 2028 گرێبەستی هەیە و نزیکەی 5.5 ملیۆن یۆرۆی تەواو لە وەرزێکدا وەرگرێت.

ئالیساندرۆ باستۆنی، یاریزانی ئینتەر میلان

کێشەیەکی دەرەوەی یاریگا دەکرێت کاریگەری لەسەر هەر رێککەوتنێک دروست بکات

لە مانگەکانی دواییدا، باستۆنی ناوی بە لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە رووداوەکانی ساڵی 2020بەستراوەتەوە، کاتێک تەمەنی 21 ساڵ بوو. بابەتەکە ئێستا لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئەگەر کەیسەکە بێ چارەسەر بمێنێتەوە، دەکرێت کاریگەری لەسەر ئارەزووی ریال مەدرید دروست بکات ئەگەر بڕیار بدەن هەوڵ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکە بدەن.

جگە لەو ناڕوونییە، پەیوەندییەکانی نێوان ریال مەدرید و ئینتەر بە بەهێزی دەمێننەوە دوای گواستنەوەی دومفریس (بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ) و سەردانی ئینتەر لەم دوایییانەدا بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ یاریی کۆرازۆن کلاسیک، فاکتەرگەلێک کە دەکرێت هاوکار ببن لە ئاسانکاریی گفتوگۆکان ئەگەر هەردوو یانەکە بڕیاری پێشڕەویکردن بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button