پاتریک ڤیێرا یەک هەنگاوی ماوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ناسراو

یاریگا –
پاتریک ڤیێرا لەبەردەم تاقیکردنەوەی دیکەی راهێنەرایەتیکردندایە و ئەم جارە لەگەڵ هەڵبژاردەیەکی جیهانی توانای خۆی تاقیدەکاتەوە.
ڤیێرا وەک یاریزان، لەسەر ئاستی یانە بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزی دادەنرێت (1996-2025). بەڵام لەگەڵ یانەکانی وەک کان، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتیش یاریی کردووە. وەک راهێنەریش بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2016 دەستیپێکرد لەگەڵ یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی. پاشان نیس، کریستاڵ پاڵاس، ستراسبۆرگ و جێنوای تاقیکردەوە.
لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش، بە رەمزێکی دیاری فەڕەنسا دادەنەرێت بەتایبە ئەو نەوەیەی کە مۆندیالی 1998یان بردەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لەو چەند رۆژەدا گفتوگۆیەکان لەنێوان یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال و ڤیێرادا بەڕێوەچوون و رێککەوتنەکە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا دەڕوات.
سەنیگال لەدوای کرانەدەرەوەیان لە مۆندیالی 2026 لە قۆناخی 32 دوای دۆڕانیان 3-2 بەشێوەیەکی دراماتیکی، پاپێ تیاوی راهێنەریان دوورخستەوە.
🚨 Info : Patrick Vieira 🇫🇷🇸🇳
Le coach français, passé par Nice ou encore Crystal Palace, a une longueur d’avance sur la concurrence.
C’est la priorité de la FSF et les négociations avancent bien.
[avec @laloumance] https://t.co/n6ya95YMxi
— Hanif Ben Berkane (@HanifBerkane) July 23, 2026
بۆ زانین، پاتریک هەر لە سەنیگال لەدایکبووە. ئەو لە تەمەنی 8 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا روویانکردە فەڕەنسا. ناوبراو نەگەڕایەوە بۆ زێدی خۆی ساڵی 2003، ئەوەش واتا دوای 19 ساڵ جێهێشتنی سەنیگال.



