ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەکەی وێستهام گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی واژۆ دەکات

کۆی گشتی پاکێجەکە دەگاتە زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ لە وێستهامەوە گرێبەستێکی چوار ساڵەی بۆ پەیوەندیکردن بە هیلالەوە واژۆ کرد بە بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن پاوەند. یاریزانە هۆڵەندییەکە رۆژی سێشەممە پشکنینی پزیشکیی لە ئامستردام بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند و گرێبەستەکەی واژۆ کرد.

گواستنەوەی ئەم یاریزانە وەکوو لەپێشینەی سەرەکیی خاوەندارێتییە نوێیەکەی یانەکە و سایمن فرەنسیسی بەڕێوەبەری وەرزشی دادەنرێت، کە ئەم هاوینە دوای جێهێشتنی بۆرنمس پەیوەندی بە یانەکەوە کرد.

تۆڕی ئاتلێتیک، لە 21ـی تەممووزدا رایگەیاندبوو کە هەردوو یانەکە لەسەر رێککەوتنێک بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 5 ملیۆن پاوەند وەکوو پاداشت یەکلایی بوونەتەوە، کە کۆی گشتیی پاکێجەکە دەگەیەنێتە زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتە کۆتایییەکان دەکرێت.

گرێبەستەکەی سەمەرڤیڵ لەگەڵ وێستهام تاوەکوو ساڵی 2029 بەسەر نەدەچوو، بەڵام چاوەڕوان دەکرا یاریزانە 24 ساڵانەکە لەم هاوینەدا یاریگای لەندەن جێبهێڵێت دوای دابەزینی یانەکە بۆ چامپیۆنشیپ. سەرچاوەکە پێشتر لەم هاوینەدا بڵاوی کردبۆوە کە چاوەڕوان دەکرێت رەزامەندیی وێستهام بۆ جێهێشتنی یاریزانەکە نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند لەسەر یانە کڕیارەکان بکەوێت.

یانەی رۆما لەم مانگەدا گرێبەستێکی بە بەهای 46 ملیۆن یۆرۆ بۆ سەمەرڤیڵ پێشکەش کردبوو. مانچستەر یونایتدیش پرسیاری لەسەر بارودۆخی کردبوو، لە کاتێکدا ئاستۆن ڤتلاش ئارەزووی خۆی دەربڕیبوو.

کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ

سەمەرڤیڵ لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا بەشداریی لە 34 یارییدا کرد، حەوت گۆڵی کرد و پێنج ئاسیستیشی بەخشیوە. بەگشتی لە دوای پەیوەندیکردنی لە لیدز یونایتدەوە لە ساڵی 2024، بەشداریی لە 56 یاریی بۆ یانەکە کردووە.

یاریزانی باڵەکە لە چوار یارییدا بۆ هۆڵەندا لە جامی جیهانیی ئەم هاوینەدا دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی کرد، کاتێک تیمەکەی لە قۆناخی 32 بە لێدانی سزا بەرامبەر مەغریب ماڵاواییی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button