فیفا باشترین پێکهاتەی مۆندیالی 2026ی بڵاوکردەوە

یاریگا –
فیفا بەفەرمی باشترین پێکهاتەی مۆندیالی 2026ی بڵاوکردەوە و ئیسپانیا و فەڕەنسا پشکی شێریان بەرکەوتووە.
ئیسپانیا کە لە یەکەم یاریی خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ کەیپ ڤێردی میوانی نوێی پاڵەوانێتیەکە یەکسانبوون، لە یارییەکانی دواتریاندا توانیان ئاستی خۆیان پیشاندەنەوە و بگەنە فیناڵی جامەکە، کە لەوێش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئەرجەنتینی هەڵگری نازناوی وەشانی پێشوویان بردەوە. هەرچی فەڕەنسایە، تا پێش کۆتایی رۆشتن و لەوێ بە ئیسپانیەکان دۆڕان. لە یاری پلەی سێیەمیشدا، 6-4 بە ئینگلتەرا دۆران. بەڵام هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و مایکڵ ئۆلیس خاوەنی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین ئەسێستی پاڵەوانێتیەکە بوون.
ماتادۆرەکان هەریەکە لر مارک کوکورێیا، ۆێدرۆ پۆرۆ و رۆدرین. کەڵەشێرەکانیش ئێمباپێ، ئۆلیس و ئۆپامیکانۆیان لە پێکهاتەکەدایە. ئەرجەنتین بە دوو یاریزان، کە لیۆنێل مێسی و لیساندرۆ مارتینێزن.
ئەوەی سەیرە، سەرباری ئەوەی ئونای سیمۆنی ئیسپانی وەک باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتیەکە خەڵاتکرا، بەڵام ناوی لە پێکهاتەکەدا نییە. ئەوە بۆ پاو کوبارسیش هەر راستە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێدرا، لاوە بەرگریکارەکەی ئیسپانیا ناوی لە پێکهاتە نموونەییەکەدا نیە.
پێکهاتەکە بەم شێوەیە:
گۆڵپارێز: ڤۆزینیا لە کەیپ ڤێرد
بەرکریکاران: مارک کوکورێیا، ئۆپامیکانۆ، مارتینێز و پۆرۆ
ناوەڕاستکاران: جود بێڵینگهام، ئۆلیس و رۆدری
هێرشبەران: ئێمباپێ، ئێرلینگ هالاند و مێسی
Your FIFA Dream XI is here ⭐
Your favourite players, chosen by fans around the world. This is the FIFA Dream XI powered by @aramco#FIFAWorldCup #DreamXI
— FIFA World Cup (@FIFAWorldCup) July 22, 2026