تەواو؛ یانەی داهاتووی گارناچۆ ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
دوای تەنها ساڵێک لە مانەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ لە چێڵسی، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بەڕێدەکرێت.
گارناچۆ هاوینی 2025 بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام لەگەڵ راهێنەرە جیاوازەکانی بلووزدا نەیتوانی خۆی بگونجێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، چێڵسی ئاستۆن ڤیلا لەسەر گواستنەوەی یاریزانە 22 ساڵیەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بەخواستن پەیوەندی بە ڤیێلا دەکات.
رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە مەرجی کڕینەوەی ناچاریی لە رێککەوتنەکەیاندا واژۆکراوە کە یاریزانەکە لەژێر کۆمەڵێک مەرجدا بە هەمیشەیی دەبێتە یاریزانی ئاستۆن ڤیلا.
لە زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە گواستنەوەکە لەسەر خواستی ئونای ئێمری بووە. بەمزووانەش پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.
🚨🟣🔵 EXCLUSIVE: Aston Villa agree deal to sign Alejandro Garnacho from Chelsea, here we go!
Club to club agreement done on loan with buy clause to become mandatory under certain conditions.
Unai Emery wanted Garnacho. Medical also booked. pic.twitter.com/qvBmt3z5TB
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 22, 2026



