بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وێستهام بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەکەی بە ئۆفەری سعوودیەکان رازی بوو

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد رۆشنایی سەوزی بۆ ئۆفەری سعوودیەکان هەڵکرد بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەکی یانەکەی.

سعوودیەکان شانبەشانی رۆمای ئیتاڵی لە کێبڕکێدابوون بۆ گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، لە کۆتاییدا لە بەرژوەندی ئەوەی یەکەمیان کۆتایی هات لەکاتێکدا رۆما بڕی 46 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردبوو بۆ گەیشتن بە تواناکانی ئەستێرە هۆڵەندیەکە. بەڵام سعوودیەکان ئۆفەرەکەیان زیاترکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی داڤید ئۆرنشتاین، هامەرز کە وەرزی رابردوو دابەزینە چامپیۆنشیپ، بە ئۆفەرەکەی هیلال رازی بووە کە ئەو یانە سعوودیە بڕی ئۆفەرەکەی بۆ یاریزانە 24 ساڵیەکە گەیاندە ملیۆن یۆرۆی جێگیر لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان. لە کۆتاییشدا کۆی پاکێجەکە بۆ گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەی باڵ دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.

لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئەگەرچی هۆڵەندا لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا نەبوو، بەڵام سەمەرڤیل توانی ئاستی خۆی پیشانبدات کە لە 6 یارییدا 2 گۆڵ و 2 ئەسێستی کرد.

گەیشتنی بەهای سەمەرڤیل بە 70 ملیۆن یۆرۆ، دوای دوو ساڵ دێت لە پەیوەندیکردنی یاریزانەکە لە لیدز یونایتدەوە بە وێستهام بە برێ 25 ملیۆن پاوەند.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە لەندەنیەکە لە 31 یاریی پرێمەرلیگدا 5 گۆڵ و 2 ئەسێستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button