بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

ئێستا: فیفا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی یانەی هەولێر دەدات

سزا سەختەکە هەڵگیرا..

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، فیفا، سزای سەر یانەی هەولێری هەڵگرت و یانەکە بەفەرمی دەتوانێت یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.

لە 28ـی ئایاری 2026 فیفا بەشێوەیەکی فەرمی ناوی یانەی هەولێری خستە نێو لیستی ئەو یانانەی کە مافی تۆمارکردنی یاریزانی نوێیان نەبوو، بەگوێرەی سزاکە یانەکە بۆ 3 ماوەی گواستنەوەی جیاواز نەیدەتوانی هیچ یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی زیاد بکات.

یانەی هەولێری بەهۆی نەدانی شایستەیی دارایی یوسف بن سۆدە، سزادرابوو، بەڵام دوای ئەوەی یانەکە سەرجەم شایستە داراییەکانی بەو یاریزانەدا، سزاکەی لەسەر هەڵگیرا و لەمەودوا بۆی هەیە یاریزانی نوێ تۆمار بکات.

یانەی هەولێر دوای دەستنیشانکردنی لوئەی سەڵاح وەکوو راهێنەری نویی یانەکە، دەستی بە دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرکانی عێراق کردووە.

هەولێر لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ  شوبەر عەلی، شوبەر عەلی، پێدرۆ هێنریکی، حسن رائید، ویسام عەلی، عامر جاموس و محمد تائی واژۆکردووە.

هەروەها گرێبەستی سەرهەنگ موحسین، کریستۆفەر جۆن، سەفین پاتۆ، ئاکۆ عوزێر و هومام تاریقی نوێکردووەتەوە.

فەرمی؛ فیفا یانەی هەولێر سڕ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button