ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینمۆندیالی 2026

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیال؛ ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا

گۆڵە مێژووییەکەی مۆندیال نرخی تۆرێسی بەرزکردەوە

Yariga App

یاریگا –

فێران تۆرێس، ئەو ئەستێرەیەی بووە پاڵەوانی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، پێدەچێت ببێتە یەکێک لە ناوە هەرە دیارەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا داهاتووی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەنادیاری ماوەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامە لە چاودێریکردنی وردی دۆخەکەی و لە هەمان کاتیشدا ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناکانی.

تۆرێس بووەتە یەکێک لە داواکراوترین یاریزانەکانی جیهانی تۆپی پێ؛ گۆڵە مێژووییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین، کە دووەم نازناوی مۆندیالی بۆ ئیسپانیا مسۆگەر کرد، ناوبراوی کردە پاڵەوانی بێڕکابەری پاڵەوانێتییەکە. ئەو ئاستە بەرزەی لە ماوەی مۆندیالدا پێشکەشی کرد، ناوبانگ و پێگەی خۆی لە بازاڕی گواستنەوە زۆر بەرزکردووەتەوە.

سەرباری ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، بارودۆخی تۆرێس لە ناو یانەی بارسیلۆنا لە چەند مانگی رابردوودا چەقی بەستووە و هیچ پێشکەوتنێکی لە گرێبەستەکەیدا بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمەش وایکردووە چەندین یانەی زلهێزی ئەوروپا بێنە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی.

ئێستا پاریس سان جێرمان بەتەواوی لە نێو کێبڕکێی گواستنەوەیدایە و هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆکەی دەدات، لە کاتێکدا ریال مەدریدیش لە نزیکەوە و بە وردی چاودێریی پێشهاتەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button