ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
پێرڤیس ئێستوپینان دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –
ئاستۆن ڤێلا گفتوگۆی گواستنەوەی پێرڤیس ئێستوپینان، بەرگریکاری کۆڵۆمبی دەستپێکردووە.
تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ ئەیسی میلان گفتوگۆی گواستنەوەی پێرڤیس ئێستوپینان، بەرگریکاری کۆڵۆمبی دەستپێکردووە و ڤێلا دەیەوێت لەم هاوینە ئێستوپینان بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.
بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو یانە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پێشووی پڕایتن نەکراوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.
ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئێستوپینان بکاتە شوێنگرەوەی لوکاس دین، چونکە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێککەوتووە و پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکە دەکات.
پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لوکاس دین بە بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند چالاک بکات و ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.



