بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام بەردەوامە لە گواستنەوە یەک لەدوای یەکەکان؛ ئەم جارە ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەگوازێتەوە

سپێرز خەزێنە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام بەردەوامە لە چالاکی گواستنەوەکانی و ئەم جارە ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەوێت.

سپێرز وەرزی رابردوو بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی مێژووی خۆیاندا تێپەڕین کاتێک لە لێواری دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ نزیکبوونەوە، بەڵام بە هاتنی رۆبێرتۆ دی زێربی لە کۆتا هەفتەکاندا رزگاریکردن و لە پلەی 17 گیرسانەوە.

یانە لەندەنیەکە لەژێر سەرپەرستی راهێنەرە ئیتاڵیەکەدا خۆب بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات و تا ئێستا لەم هاوینەدا شەش گواستنەوەی ئەنجام داوە. کە دیارترینیان ساندرۆ تۆنالی بە 100 ملیۆن پاوەند، ماتیوس فێرنادێش بە 85 ملیۆن پاوەند و جان پاوڵ ڤان هیک بە بەهای 52 ملیۆن پاوەند. ئەوە جیا لە گرێبەستەکانی دیکە کە وەک یاریزانی ئازاد گواستوونیەتەوە وەک ئاندی رۆبێرتسن، مارکۆس سێنێسی و مارتین دوبراڤکا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، تۆتنهام ئێستا ساڤینیۆی لە مانچێستەر سیتی دەوێت.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە چەند هەفتەیەکە تۆتنهام لەگەڵ مانچێستەر سیتی چووەتە گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی ساڤینیۆ لە وەتەی مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانەوە یامانجێکی روونی تۆتنهام بووە، گواستنەوەکەشی پەیوەستە بە کۆتا هەڵوێستی سیتیزنس لەسەر یاریزانە 22 ساڵیەکە و پلانی جێگرەوە بۆ دوای فرۆشتنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button