
یاریگا –
هەولێر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەیمەن حوسێن دەکشێتەوە و یاریزانەکە مەرجی قورسی بۆ یانەکە داناوە.
دوای ئەوەی گفتۆگۆ لە نێوان هەولێر و ئەیمەن حوسێن دەستیپێکرد بە مەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرەکە بۆ ریزی یانەی هەولێر، بە خێرایی کارگێڕی هەولێر لەم گرێبەستە کشاونەتەوە بە هۆی زۆری داواکاری یاریزانەکە لە یانەکە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتۆگۆکان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە ئەیمەن حوسێن داوای یەک ملیار و نیوی لە هەولێر کردووە بۆ گرێبەستی ساڵێک، 500 ملیۆن دیناریش وەک پێشەکی وەربگرێت، هەر کاتێکیش گرێبەستی دەرەوەی عێڕاقی بۆ هات ریزی یانەکە جێبهێڵێت، کارگێڕی هەولێریش بەم مەرجانە رازی نەبوونە و تا ئێستا لە گرێبەستەکە کشاونەتەوە.
ئەیمەن حوسێن، تەمەنی 30 ساڵە و پێشووتر بۆ یانەکانی دهۆک، نەفت، شوڕتە، سەفاقسی توونسی، قوە جەوییە، ئوم سەڵاڵی قەتەڕی، مەرخیەی قەتەڕی، جەزیرەی ئیماڕاتی، رەجای ریازی مەغریبی، خوڕی قەتەڕی، وەکرەی قەتڕی و وەرزی رابردووش بۆ یانەی گەڕمه یاریی کردووە، لەگەڵ گەڕمە نۆ گۆڵی تۆمارکرد کە پێنج گۆڵیان بە لێدانی سزابوو، خاوەنی یەک ئەسیستیش بوو لەگەڵ یانەکە.



