هۆکارێکی سەیر؛ سەرۆکی ئەرجەنتین نایەوێت ئامادەی فیناڵی مۆندیال بێت

یاریگا –
ئەرجەنتین بە بردنەوەی 2-1 لە ئینگلتەرا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا.
وەک نەریتێکی باو، لە بەڕێوەجوونی یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانیدا سەرۆکی هەڵبژاردەکانی فیناڵەکە ئامادەدەبن. بەڵام خاڤیێر میلێی سەرۆکی ئەرجەنتین نایەوێت ئەو کارە ئەنجام بدات.
میلێی لە دیسەمبەری ساڵی 2023 هەڵبژاردەنەکانی ئەو وڵاتەی بردەوە و بووە سەرۆک. ئەمە یەکەمین فیناڵە لە سەردەمی کابینەکەی ئەودا هەڵبژاردەکەی بگاتە کۆتایی.
میلێی باوەڕێکی توندی بە “بیروباوەڕی پووچ” واتا “خرافیات” هەیە و هەر ئەوەش هۆکارە کە نەیەوێت ئامادەی یارییەکەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا بێت کە هۆکارەکەشی روونکردووەتەوە.
بەدرێژایی یارییەکانی تانگۆ لەم مۆندیالە، میلێی هەر رێگەی شاشەکانەوە تەماشای تانگۆی دەکرد کە چاکەتێکی ئەستووری کۆمپانیای نەوتی YPFی لەبەربوو. کە ئەوەش سەرنجی میدیای بەلای خۆیدا راکێشا چۆن دەکرێت لە گەرمای هاویندا بەو چاکەتەوە دەربکەویت.
میلێی پێیوایە پۆشینی ئەو چاکەتە بەخت لەگەڵدا خۆیدا دەهێنێت. نموونەی ئەوەشی بۆ یارییەکەی سویسرا هێنایەوە لە چارەکی کۆتایی کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی 3-1 براوەبوو.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رادیۆی El Observador, میلێی راشکاوانەی ئەوەی درکاند و وتی
چونکە ساردبوو، ناشمەوێت گەرمکەرەوە پێبکەم. منیش لە رۆژی یارییەکەی سویسرا ئەو چاکەتەی کۆمپانیاکەم لەبەرکرد و بەباشی گەرمی کردمەوە. هەرکە چاکەتەم لابرد، گۆڵێمان لێکرا. بۆیە یەکسەر لەبەرمکردەوە و ئیتر لامنەبردەوە.
سەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، باوەری سەرۆکی ئەرجەنتین بەوەی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر بەخت هەیە، بۆیە ئەو پێی باشە ئامادەی کەشە گەرمەکەی ئەمریکا نەبێت. کۆتا بڕیاریشی ئەوەیە هەر لە کۆشکی سەرۆکایەتی بمێنێتەوە و بۆ تاماشاکردنی یارییەکە و پۆشینی چاکەتەکە.
بڕیارە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 19ی یۆلیۆ/تەمووز هەڵبژاردەی ماتادۆر و تانگۆ لە یاریگای مێتلایفی تایبەت بە نیوجێرسی رووبەڕووی یەکترد دەبنەوە کە ئەوەی یەکەمیان چاوی لە دووەم ئەستێرەیە بۆ سەر درێسەکەیان و، هەرچی لیۆنێل مێسی و هاتیمەکانیەتی ئامانجیانە چوارەم ئەستێرە لە مێژووی خۆیاندا ببەنەوە و بۆ دووەم جار لەسەریەک ببنە پاڵەوان.
كأس العالم FIFA 2026™: رئيس الأرجنتين ميلي يقول إنه لن يحضر النهائي بسبب طقوس جلب الحظ#كأس_العالم2026 https://t.co/3LSvzJm6JO
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) July 16, 2026



