یاریزانانی ئەرژەنتین چییان لەناو کەلوپەلەکانی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا دۆزییەوە؟
نهێنییەکەی سەر بوتڵە ئاوەکەی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا

یاریگا –
دوای یاریی تهواو بوونی یاریی نێوان ئهرجهنتین و ئینگڵتهرا ئهو بوتڵهی پیكفۆرد بۆ ئاوخورادنهوه بهكاری دههێنا دهنگدانهوهی زۆری ههبوو.
بەپێی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، مارسێلۆ داندریای یەکێک لە ئەندامانی تیمی پزیشکی ئەرژەنتین، بوتڵە ئاوە تایبەتەکەی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئینگلتەرای دۆزیوەتەوە.
گۆڵپارێزەکە لەسەر بوتڵەکە لەزگەیەکی لێداوە کە ناوی یاریزانانی ئەرژەنتین و ئەو ئاراستەیەی هەر یەکێکیان لێدانی یهكلاكهرهوه تێدا جێبەجێ دەکەن، لەسەری نووسراوە.
🚨🚨| NEW: Lionel Messi and Argentina found Jordan Pickford’s water bottle with penalty notes of all the players.
England’s keeper left the bottle on the field after losing before the match got to penalties. pic.twitter.com/zGtdbqsg22 pic.twitter.com/DWMwtvJOwZ
— CentreGoals. (@centregoals) July 16, 2026
ئێستا بووەتە کارێکی باو کە گۆڵپارێزان پەنا بۆ ئەم جۆرە لەزگانە دەبەن بۆ یارمەتیدانیان لە حاڵەتی گەیشتنی یاری بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لەزگەی سەر بوتڵە ئاوەکەی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا، ئەو گۆشانە ئاشکرا دەکات کە یاریزانانی ئەرژەنتین پێناڵتییەکانیانی تێدا جێبەجێ دەکەن.
لاعبو الأرجنتين يعثرون على زجاجة بيكفورد بعد المباراة ويقرأون التعليمات التي دوّنها الحارس لركلات الترجيح 👀 pic.twitter.com/673dW0K6Ve
— الشرق رياضة (@AsharqSports) July 16, 2026
مێسی و هاوڕێکانی خەریکی پشکنینی بوتڵەکە بوون و ئەو شتانەیان دەخوێندەوە کە پیکفۆرد نووسیبووی، پێش ئەوەی ئینزۆ فێرناندێز بچێتە پاڵیان، کە بەهۆی سەرسامییەوە نەیتوانیوە خۆی لە پێکەنین رابگرێت.
رۆژنامەکە باسی ئهوهشكردووه؛ رەنگە ئەو دڵخۆش بووبێت چونکە ناچار نەبوو لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا رووبەڕووی پیکفۆرد ببێتەوە”.
پیکفۆرد، گۆڵپارێزی یانەی ئێڤرتنی ئینگلیزی، لە گەڕاندنەوەی لێدانەکانی یهكلاكهرهوه زۆر لێهاتووە. پێشتر و بە بەکارهێنانی لەزگەی سەر بوتڵەکە، توانیبووی ئینگلتەرا بەرەو بردنەوە بەرامبەر سویسرا ببات لە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، کاتێک بە لێهاتوویی یەکەم لێدانی مانوێل ئاکانجی گەڕاندەوە.



