بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی فرۆشی یانە ئەڵمانیەکە؛ سانۆی ژاپۆنی پەیوەندی بە گەورەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

کایشو سانۆ بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان و چاوەڕواندەکرێت ئەم هاوینە ریزەکانی ماینز جێبهێڵێت.

ئەستێرە ژاپۆنیەکە هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی چوار ساڵی خولی وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە ماینزەوە کرد. ئەوەش یەکەمین دەستپێکی کاروانی ئەوروپی ناوەراستکارەکەبوو.

سانۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بۆ مۆمدیالی 2026 بانگهێشتکرا و خاوەنی گۆڵێک و ئەسێستێک بوو، تاکە گۆڵەکەشی لە تۆڕی هەڵبژاردەی بەڕازیلی تۆمارکرد کاتێک سامورای 2-1 لە قۆناخی 32ی پاڵەوانێتیەکە بە سامبا دۆڕا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، یاریزانە 25 ساڵیەکە ئەم هاوینە ماینز جێدەهێڵێت و چەند یانەیەکی گەورەی وەک ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ و بۆردوسیا دۆرتموند لە بوندسلیگا رکابەرایەتی دەکەن بۆ گواستنەوەی.

نوێترین زانیاریی باس لەوە دەکات کە لیڤەرپوول ئامادەکاریی دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو تواناکانی کایشو.

لە باری رێککەوتنی لایەنی ئەڵمانی و لایەنی ئینگلیزی، سانۆ دەبێتە گرانترین یاریزان ماینز لە مێژووی دامەزراندنیەوە فرۆشتبێتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button