گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئیسپانیا لە فەرەنسای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی
فەرەنسا نەیتوانی بگاتە کۆتایی

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەرەنسا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئیسپانیا توانی سەرکەوتن بەسەر فەرەنسا بەدەستبهێنێت و بلیتێکی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتری دواجار ماتادۆر بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵەکانی ئیسپانیا لەلایەن میکیل ئۆیارزابال لە خولەکی 22 و پێدرۆ پۆرۆ لە خولەکی 58 کران.
بەو سەرکەوتنەش، ئیسپانیا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال کردەوە و رووبەڕووی براوەکەی یارییەکەی ئەرجەنتین و ئینگڵتەرا دەبێتەوە، لە بەرامبەردا فەرەنسا لەسەر پلەی سێیەم شەڕ دەکات.



