زانیاریی نوێ لەسەر داهاتووی رۆمێرۆ گەیشت

یاریگا –
داهاتووی کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی نزیکە لە یەکلایی بوونەوەی تەواوەتی و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
رۆمێرۆ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی و گەیشتوونەتە یاریی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەم هاوینە تۆتنهام جێدەهێڵێت.
بەرگریکارە 28 ساڵیەکە هاوینی 2022 بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتاڵانتاوە گواسترایەوە بۆ تۆتنهام و بەدرێژایی ئەو ماوەیە یەکێکبووە لە رەگەزە دیارەکانی سپێرس، بەتایبەتی لە بردنەوەی یۆرۆپالیگی 2024/25.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، رۆمێرۆ ئەم هاوینە یانە لەندەنیەکە جێدەهێڵێت.
تۆتنها وەرزی رابردوو بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی مێژووی خۆیاندا تێپەڕین کە نزیکبوونەوە لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە لە چەند رۆژی رابردوودا ئینتەر میلان گفتوگۆی لەگەڵ لایەنی یاریزانەکەدا کردووە. ئەو یانە ئیتاڵیە مکوڕە لە گواستنەوەی بەڵام تێچووی گواستنەوەکە بەرزە
فابریزیۆ ئەوەشی زانیوە کە ئینتەر لەو هەوڵەیاندا ئەرکیان ئاسان نابێت، بەوپێیەی بارسێلۆناش خواستی لە گواستنەوەی هەیە.
🚨🇦🇷 EXCLUSIVE: Cuti Romero to leave Tottenham this summer, Inter held talks with Spurs over recent days.
Romero has been offered as option during talks for Djed Spence.
Inter keen but costs very high.
🔵🔴 Barça also like Cuti Romero.
🎥 https://t.co/kTNiTHRWTl pic.twitter.com/0jripDDK9R
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 14, 2026



