ئهمریکا
! یانەیەکی بەڕازیل یاریزانێکی دەرکرد و کەم و کوڕییەکانی بە ڤیدیۆ بڵاوکردەوە

یانەی ئەمازۆناس کە لە خولی پلە سێی بەڕازیل یاری دەکات رووبەرووی رەخنەی توند بووەوە پاش ئەوەی بە ڤیدیۆ پوختەیەکی بڵاوکردەوە لە هەڵە و کەم و کوڕییەکانی یاریزانێکی تیمەکەیان!
ئەمازۆناس لەگەڵ لیۆ کۆیلهۆی بەرگریکار کێشەی مووچە و دارایی هەبوو لە نێوانیان. ناوبراو داوای مووچە و شایستە داراییەکانی کردووە کە یانەکەی قەرزارییەتی و دەگاتە 1.3 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام سەرەنجام یانەکە بڕیاریدا لیۆ دەربکات و گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. بەوەش نەوەستان و ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە لەسەر ئەو هەڵانەی لەنێو یاریگا ئەنجامی داون.
لیۆ تەمەنی 33 ساڵە و لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکە بەشداربووە. سەبارەت بە رووداوەکەش سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە .



