ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ برایان گرودا گەڕایەوە ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

برایان گرودا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بڕایتنی جێهێشت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

یانەی لایپزیگ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ بڕایتن گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و برایان گرودا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

برایان گرودا زستانی رابردوو بڕایتنی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، یانە ئەڵمانییەکە بڕیاریدا گرێبەستەکە بەخواستن بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە لایپزیگ دەتوانێت بە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە لە خواستنەوە بکاتە هەمیشەیی.

ئەو ناوەڕاستکارە 22 ساڵانییە پێشتر لە بۆندسلیگا یاری بۆ ماینز کردووە، هاوینی 2024 ماینزی جێهێشت و بە 31.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بڕایتن کرد.

برایان گرودا لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 14 یاری بۆ لایپزی کرد، سێ گۆڵی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button