ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ پاریس سانجێرمان تاوتوێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاستۆن ڤیلا دەکات

بڕگەی شکاندن لە گرێبەستەکەیدا هەیە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئارەزووی گەڕاندنەوەی لوکاس دینی بەرگریکاری باڵی چەپی ئاستۆن ڤیلا دەکات بۆ یانەکەی، دوای ئەوەی سەرسام بوون بە ئاستەکەی لەگەڵ فەڕەنسا لە مۆندیالدا.

دین، کە پێشتر لەنێوان 2013 و 2016 یاریی بۆ پاریس سانجێرمان کردووە، وەکوو یەدەکێک بۆ نونۆ مێندێش دەرکەوتووە، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەکوو یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی باڵی چەپ لە تۆپی پێی جیهاندا دادەنرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیل، گرێبەستەکەی دین لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بەندێک لەخۆدەگرێت کە رێگەی پێدەدات گفتوگۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەست پێ بکات ئەگەر کارا بکرێت. بەهای بەندەکە ئاشکرا نەکراوە. جێی سەرنجە، بڕیارە ڤیلا لە جامی سوپەری یوێفادا لە سالزبۆرگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی بکات لە 12ـی ئابدا.

کاتێک ئۆنای ئیمری لە کۆتایی 2022 گەیشتە ئاستۆن ڤیلا، لە سەرەتادا گومان لە دین هەبوو و گرێبەستی لەگەڵ ئالێکس مۆرێنۆ واژۆ کرد بۆ کێبڕکێکردن لەسەر پێگەی بەرگریکاری باڵی چەپ. بەڵام لەو کاتەوە دین بە زنجیرەیەک ئاستی بەهێز متمانەی راهێنەرەکەی بەدەستهێناوە و ستایشی زۆری لێکراوە بۆ پیشەگەری و بەردەوامییەکەی. ئەو هاوکات لە چەندین یاریی هەرە گەورەی ڤیلادا، ئایان ماتسنی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستووەتەوە.

لوکاس دین، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا

سەرەڕای ئەوەی ئیمری پێی باشترە بەرگریکارە بەئەزموونەکە بهێڵێتەوە، بەڵام دین ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و لەنێوان ئەو یاریزانانەدایە کە بەرزترین مووچە لە یانەکەدا وەردەگرن، دوای ئەوەی لە سەردەمی بەڕێوەبردنی ستیڤن جێرارددا بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند لە ئێڤەرتنەوە پەیوەندی بە یانەکەوە کرد.

لە هەمان کاتدا، ماتسن، سەرەڕای وەرزێکی ناجێگیر، هێشتا تەمەنی تەنیا 24 ساڵە و وەکوو بژاردەیەکی درێژخایەن دەبینرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەرگریکاری باڵی چەپی سەرەکیی ڤیلا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆش، گرێبەستی بەرگریکارەکە لە ئاستۆن ڤیلا بڕگەیەکی شکاندنی تێدایە کە بەهاکەی لە 10 ملیۆن یۆرۆ زیاترە و پاڵەوانی فەڕەنسا و ئەورووپا ئامادەیە ئەو بەهایە بۆ بەدەستهێنانی یاریزانە فەڕەنسییەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button