خێرا یەکلایی بکەنەوە؛ ئاندۆنی ئیراولا هۆشداری بە لیڤەرپوول دەدات
داوای گرێبەستی زیاتر دەکات..

یاریگا –
ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری لیڤەرپوول رایگەیاند تیمەکە پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانی زیاترە، لە کاتێکدا رێدز لەپشت پەردەوە هەوڵی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک دەدات
لیڤەرپوول لەم هاوینە ڤیکتۆر مونۆز، هێرشبەری ئیسپانی بە 40 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە و هەروەها جێریمی ژاکێت، بەرگریکاری فەڕەنسی بە 63 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە کرد، کە رێدز
بەڵام ئاندونی ئیراولا، راهێنەری لیڤەرپوول پێی وایە ئەو دوو گرێبەستە بۆ ئەم هاوینە بەس نییە و بۆ ئەوەی یانەکە کێبڕکێی نازناوەکان بکات پێویستە یاریزانی زیاتر بگوازنەوە.
وەکوو دەزانن دوو گرێبەستمان واژۆ کردووە، بەڵام پێویستمان بە یاریزانی زیاترە، یانەکەش ئەوە دەزانێت و کاری لەسەر دەکات.
من لە روانگەی خۆمەوە دەمەوێت سەرجەم یاریزانە نوێیەکان پێش دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکان بکەن، بەڵام وەکوو دەزانن تۆپی پێ بەو شێوازە نییە و یانەکە هەوڵەکانی بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکانی دیکە چڕکردووەتەوە.
ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری ئیسپانی لەم هاوینە پۆستی راهێنەرایەتی بۆرنمسی جێهێشت و لە شوێنی ئاڕنە سڵۆت وەکوو راهێنەری نوێی لیڤەرپوول دەستنیشانکرا.
Join us live from the AXA Training Centre as Andoni Iraola speaks to the media for the first time as Liverpool head coach 🎙️ https://t.co/mPgnngdgvt
— Liverpool FC (@LFC) July 13, 2026

