ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی مۆندیال دەگوازێتەوە

رێککەوتنی زارەکی کراوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یوری تیلیمانس لە یانەی ئاستۆن ڤیلاوە گەیشتە رێککەوتن.

یوری تیلیمانس گرێبەستەکەی تاوەکوو حوزەیرانی 2028 بەردەوامە، بەڵام بەڵام بەگوێرەی ئاتلێتیک، مانچێستەر یونایتد دەرفەتێکی بەدی کردووە بۆ هێنانی ئەم یاریزانە تەمەن 29 ساڵەی هێڵی ناوەڕاست و سەرەڕای هەبوونی ئارەزوو لە شوێنەکانی دیکەوە، ئەو خۆی پێشوازی لە گواستنەوە بۆ ئۆڵد ترافۆرد دەکات و بەشێوەیەکی زارەکی لەگەڵ شەیتانەسوورەکان رێک کەوتووە.

پەیوەندی لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەکە، کە وەکوو شتێکی تاوەکوو رادەیەک چاوەڕواننەکراو دەردەکەوێت، بەڵام کوالێتی و ئەزموونێکی زۆر پێویست بۆ پێگەیەکی یاریگا زیاد دەکات کە یونایتد لەم هاوینەدا کردوویەتیە لەپێشینەی کارەکانی.

ڤیلا هیچ ئارەزوویەکی بۆ فرۆشتنی تیلیمانس نییە و چەند مانگێک لەمەوبەر گرێبەستێکی پێشکەش کردووە، بەڵام گرێبەستەکەی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی لە دەوروبەری 35 ملیۆن پاوەند تێدایە، بۆیە رەنگە بژاردەیەکی کەمیان لەبەردەمدا بێت. مانچێستەر یونایتد لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە، ئامادەیە بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەشی بدات و یاریزانەکە بگوازێتەوە ئۆڵد ترافۆرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button