لووتکەی مێژوویی مۆندیال؛ مێسی بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشیدا دژی ئینگلتەرا دەجەنگێت
مێسی لە تەمەنی 39 ساڵییدا رووبەڕووی دوایتن تاقیکردنەوە دەبێتەوە

یاریگا –
لە تەمەنی 39 ساڵییدا، کەم شت هەیە لیۆنیل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتین نەیکردبێت، بەڵام لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی ئاڵەنگارییەکی تەواو نوێ دەبێتەوە.
مێسی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات، کە تاکە هەڵبژاردەی گەورەی جیهانە تاوەکوو ئێستا لە کاروانی وەرزشیدا رووبەڕووی نەبووەتەوە.
🚨 𝐎𝐅𝐅𝐈𝐂𝐈𝐀𝐋: 𝐄𝐍𝐆𝐋𝐀𝐍𝐃 🏴 𝐕𝐒 🇦🇷 𝐀𝐑𝐆𝐄𝐍𝐓𝐈𝐍𝐀 𝐈𝐍 𝐓𝐇𝐄 𝐒𝐄𝐌𝐈-𝐅𝐈𝐍𝐀𝐋 𝐎𝐅 𝐓𝐇𝐄 𝐖𝐎𝐑𝐋𝐃 𝐂𝐔𝐏 😱 pic.twitter.com/f2UyEI6PZv
— 433 (@433) July 12, 2026
چۆن مێسی و ئینگلتەرا بۆ زیاتر لە دوو دەیە بەریەک نەکەوتن؟
ئەرجەنتین و ئینگلتەرا، کە خاوەن مێژوویەکی پڕ لە کێبڕکێی وەرزشی و تەنانەت سیاسییشن، لە دوای یارییە دۆستانەکەی تشرینی دووەمی ساڵی 2005 لە جنێف، چدیکە رووبەڕووی یەکتر نەبوونەتەوە.
مێسی سێ مانگ پێش ئەو یارییە یەکەم یاریی فەرمیی خۆی بۆ تانگۆ کردبوو، بەڵام لەو شکستەی ئەرجەنتین3-2 لە سویسرا بەشدار نەبوو، دوای زیاتر لە 20 ساڵ دابڕان، یارییەکەی رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکێک لە چاوەڕوانکراوترین یارییە لووتکەکانی مێژووی مۆندیال.
مێژوویەکی دەوڵەمەند لە بیرەوەرییەکانی مۆندیال
رووبەڕووبوونەوەکانی ئەم دوو هەڵبژاردەیە هەمیشە لە بیرنەکراو بوون؛ لە مۆندیالی 1986، تەنیا چوار ساڵ دوای شەڕی فۆکلاند، دیێگۆ مارادۆنا دوو لە ئایکۆنیترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێی لە ماوەی پێنج خولەکدا لە تۆڕی ئینگلیزەکاندا کرد.
12 ساڵ دوای ئەوە و لە مۆندیالی 1998 لە فەرەنسا، جارێکی دیکە ئەرجەنتین بە لێدانی سزای یەکلاییکەرەوە لە ئینگلتەرای بردەوە؛ یارییەک کە هەمیشە بە گۆڵە ناوازەکەی مایکڵ ئۆین و کارتی سوورەکەی دەیڤد بێکهام لە یاد دەمێنێتەوە.
مێسی چی دەڵێت لەسەر یەکەم رووبەڕووبوونەوەی دژی ئینگلتەرا؟
دوای سەرکەوتنی ئەرجەنتین لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر سویسرا، مێسی سەبارەت بەم یارییە مێژووییە قسەی کرد و گەڕایەوە بۆ یادەوەرییەکانی 40 ساڵ لەمەوبەر.
مێسی بە تۆڕی ESPN Argentina ـی راگەیاند؛
بێگومان، هەموو ئەو شتانەی لەسەر ئەم رووبەڕووبوونەوەیە دەیزانم و لە یادمە، لەو ڤیدیۆ و وێنانەوە هاتوون کە ئێمەی ئەرجەنتینییەکان چەندین جار سەیری مۆندیالی 1986ـمان کردووەتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، مێسی دەڵێت؛
پێم وایە ئەم تیپەی ئێمە لەسەر یارییە گەورەکان راهاتووە، گرنگ نییە رکابەرەکە کێیە، بەڵام بێگومان رووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەرا تایبەتە، چونکە ئەوان یەکێکن لە باشترین تیپەکانی جیهان، لەسەر ئاستی کەسی، ئەمە یەکەمجارم دەبێت دژی ئەوان یاری بکەم.، من رووبەڕووی هەمووان بوومەتەوە جگە لە ئینگلتەرا، بۆیە زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم یارییە.
مێسی لە کۆتاییدا جەختی کردەوە؛
دەبێت وەکوو خۆی سەیری بکەین؛ ئەمە نیوەی کۆتایی مۆندیالە دژی یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامادە بین و بچینە نێو یاریگاوە بۆ کێبڕکێکردن.
تۆماری ناوازەی مێسی لە قۆناخی پێش کۆتاییدا
ئەمە دەبێتە سێیەمین جار لە مێژووی مێسییدا کە بەشداریی قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیال دەکات و تۆمارەکەی تاوەکوو ئێستا لەم قۆناغەدا 2-0 لە بەرژەوەندی خۆیەتی؛
لە مۆندیالی 2014، ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لە هۆڵەندای بردەوە دوای یەکسانبوون بە بێ گۆڵ.
لە مۆندیالی 2022 لە قەتەر، تیمەکەی لایۆنێل سکالۆنی بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە کرواتیایان بردەوە پێش ئەوەی لە یارییە مێژووییەکەی کۆتاییدا لە فەرەنسا ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی جیهان.



