جۆزێ مۆرینیۆ بەشداری دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات
مۆرینیۆ بەشداری راستەوخۆی گفتوگۆکان دەکات

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پورتوگالی داوای لە ریال مەدرید کردووە بەشداری دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی بکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر گفتوگۆی وردەکاری و مەرجە داراییەکان ناکات، بەڵکوو باسی رۆڵ و گرنگی یاریزانەکە لە تیپەکەی و پلانی بۆ دووبارە گەیاندنەوەی ڤینی بە لووتکە دەکات.
🔴 Noticia SPORT
👀 Mourinho quiere evitar un 'caso Vinicius' en el Real Madrid
✍️ @denis__iglesias https://t.co/y3tbDTLpep
— Diario SPORT (@sport) July 13, 2026
گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک گفتوگۆیان کردووە بەڵام جارێ نەگەیشتوونەتە رێککەوتن
ڤینیسیۆس چەند جارێک خواستی خۆی بۆ مانەوە لە ریال مەدرید دەربڕیووە، ریال مەدریدیش نایەوێت دەستبەرداری ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە ببێت.
ریال مەدرید ترسی لەوە هەیە ڤینی هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت، بۆیە هەموو هەوڵەکانی چکردووەتەوە بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێ گرێبەستی ئەو یاریزانە 26 ساڵانییە نوێبکاتەوە.



