دوایین پێشهات؛ هیلال هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گواستنەوەی رافینیا ئاشکرا دەکات
لەپێشینەی کارەکانی یانەکە چییە؟

یاریگا –
یانەی هیلال ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە ناوی ئەوان بە گواستنەوەی رافینیاوە دەبەستنەوە.
رۆژنامەی ئاس، ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ گفتوگۆیەکی فەرمی یان نافەرمی لەنێوان یانە سعوودییەکە و نوێنەرانی هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا ئەنجام نەدراوە. سەرچاوەکانی یانەکە هاوکات بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەنگۆکان لەلایەن بریکاری رافینیاوە سەرچاوەیان گرتووە، کە گوایا ناوبانگی دارایی هیلال بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی یاریزانەکە لە دانوستانەکانی گرێبەستەکەیدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ستراتیژیی گواستنەوەکانی هیلال لەژێر سەرپەرشتیی سیمۆنی ئینزاگیی راهێنەر، سەرنج دەخاتە سەر خۆبەدوورگرتن لە گرێبەستە گەورە و دیارەکان کە بەهایەکی وەرزشیی روون پێشکەش ناکەن.
لەپێشینەی کارەکانی یانەکە تەنیا وەبەرهێنانە لەو یاریزانانەی کە بە راستی ئاستی پێکهاتەکە باشتر دەکەن، ئەمەش بەگوێرەی ئەو پێداویستییانەی کە لەلایەن ئینزاگییەوە دەستنیشان کراون، لەکاتێکدا هاوسەنگیی تاکتیکی و تەبایی لەنێو تیمەکەدا دەپارێزرێت.



