دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول ململانێی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن و چارەنووسی دیاز لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی دەبێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول پەیوەندییان بە جواو گۆمێز، ناوەڕاستکاری وۆڵڤز کردووە، دوای ئەوەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید شکستیهێنا – گڵۆبۆ
چێڵسی دەیەوێت جۆناسان رۆو، هێرشبەری بۆڵۆنیا بکاتە شوێنگرەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ – کارلینۆ ئیتاڵیا
کانساس سیتی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول دەدات – ئاتلێتیک
کۆڤێنتری سیتی و وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی پاتریک بێرگ، ناوەڕاستکاری بۆگۆ گلیمت دەدەن، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە مۆندیال ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد – تیم تۆک
ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی جەیک مێرفی، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد دەدات، کە تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ ماگپایز – تۆک سپۆرت
ریال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێدەکاتەوە و ڤینیش دەیەوێت بمێنێتەوە – رۆژنامەی ئاس
ئەگەر برادلی بارکۆلا پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، ئەوا یانە فەڕەنسییەکە فێران تۆرێس، هێرشبەری بارسێلۆنا دەگوازێتەوە – لێکیپ
کەریم ئادیێمی لە چەند رۆژی داهاتوو دەگاتە بارسێلۆنا و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات – مارکا
بریکاری کارەکانی ماتیاس سۆلێ، ناوەڕاستکاری رۆما لەگەڵ سەندرلاند و فولهام گفتوگۆی کردووە – کۆرێری دیلۆ سپۆرت
نۆتینگهام لەگەڵ فیۆرێنتینا، گفتوگۆی گواستنەوەی دۆدۆ، بەرگریکاری باڵی راستی دەستپێکردووە – ڤیۆلا
براهیم دیاز گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات و دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە – رۆژنامەی سپۆرت



