ئه‌مریکاگرنگترین

دۆسیەی گەندەڵی و ئابڕووچوونەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین؛ لێكۆڵینەوەكانی FBI و چاوپۆشییەكانی فیفا

رۆژنامەنووسێک چەندین دۆسیەی گەورە ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

لە پشت پەردەی سەرکەوتنە وەرزشییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بردنەوەی جامی جیهانیی 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین رووبەڕووی تۆمەتی قورس و دۆسیەی گەورەی گەندەڵی دارایی و ئەخلاقی دەبێتەوە.

لێکۆڵینەوەکان باس لە هەبوونی تۆڕێکی ئاڵۆزی گەندەڵی دارایی و چاوپۆشی لێکردنی گێچەڵی سێکسی دەکەن کە چەندین بەرپرسی باڵا تێیدا تێوەگلاون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆمان مۆلینای رۆژنامەنووس، فیفا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لە ئابڕووچوونێكی گەورە پاراستووە، FBI لێكۆڵینەوەیەكی كردووە كە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار سپیكراوەتەوە.

دیێگۆ گواچی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی تەمەنە جیاوازەکانی خانمانی ئەرجەنتین، تۆمەتبارە بە گێچەڵی سێکسی بەرامبەر بە یاریزانانی تەمەن منداڵ، پێنچ یاریزان لە رێگای یەکێتیی جیهانیی یاریزانان FIFPROـەوە، سکاڵایەکیان لە دژی ناوبراو پێشکەشی فیفا کردووە.

فیفا دیێگۆ گواچی لە سەرجەم تۆمەتەکان بێبەری کرد، بە بیانووی نەبوونی بەڵگەی پێویست، هەروەها فیفا ناسنامەی سەرجەم ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە شایەتییان دژی راهێنەرەكە دابوو، سەرەڕای ئەوەی بەڵێنی دابوو پارێزگاری لە نهێنیبوونی ناسنامەیان بکات.

لە ناو فیفاوە پێمگوترا کە پەیوەندیی تەلەفۆنی کراوە بۆ پاراستنی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین و داخستنی دۆسیەکە.

هەروەها ئاشكرایكرد، لێکۆڵینەوەکەی FBI سەبارەت بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین پەیوەندی بە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارەوە هەیە کە لە رێگای بەرپرسانی ناو فیدراسیۆنەکەوە گومانی دزین و سپیکردنەوەی لێدەکرێت.

دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2022، یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئەم بڕە پارانەی وەرگرت:

42 ملیۆن دۆلار لەلایەن فیفاوە.
100 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆنمیبۆڵەوە.

ئەمە جیا لە داهاتی سپۆنسەرەکان، مافی پەخشی تەلەفزیۆنی و مافە بازرگانییەکان.

لەبری ئەوەی پارەی جامی جیهانی بخرێتە سەر هەژماری فەرمی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین، فیفا پارەکەی گواستەوە بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت لە مەیامی، کۆمپانیاکە هیچ مێژوو یان ئەزموونێکی لە بواری تۆپی پێدا نەبوو.

فیفا رەزامەندی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی 42 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیایەکی تازە دامەزراو لە مەیامی کە چرکەیەک تۆماریشی لە جیهانی تۆپی پێدا نەبوو.

ساڵانێک پێش ئێستا، پەیوەندی نێوان فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور کۆنمیبۆڵ زۆر گرژ و ئاڵۆز بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریکای باشوور هەرچییەکی بوێت دەستی دەکەوێت، باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە، بەخشینی مافی یارییەکانی کردنەوەی جامی جیهانی 2030 بە ئەمریکای باشوور.

ئیمیلیۆ گارسیا، بەڕێوەبەری یاسایی فیفا، کاتێکی زۆر لە ئەرجەنتین بەسەر دەبات و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتیندا هەیە، ئەمەش پرسیار لەسەر بێلایەنیی فیفا دروست دەکات.

بەهۆی گۆڵەکانی مێسی و دی ماریا و سەرکەوتنە وەرزشییەکانەوە، ملیۆنان دۆلار رژایە ناو یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە، بەڵام بەپێی ئەوەی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەم پارانە لە پلان و پڕۆژەی دارایییدا بەکارهێنراون کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆپی پێوە نییە. تەنانەت بەشێک لەو پارانە بۆ تۆڕێک لە کۆمپانیا تایبەتەکان گواستراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button